نەتەوە یەکگرتووەکان و لوبنان بەهۆی قوڵبوونی قەیرانی مرۆیی لە وڵات دەستیان بە هەڵمەتی هاوکاری بە نرخی ٤٢٦ ملیۆن دۆلار کرد.
ئۆفیسی هەماهەنگی هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە زیادبوونی پێداویستیەکان لە لوبنان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە دەستی بە هەڵمەتێکی هاوکاری بۆ ماوەی ٣ مانگ کراوە و ئامانج ئەوەیە کە هاوکاری بۆ ١ ملیۆن مرۆڤ ئەنجام بدرێت و داوای ٤٢٦ ملیۆن دۆلار هاوکاری لە خێرخوازە نێودەولەتییەکان کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی زەوینی ئێران و عومان لە شاری جەبەل ئەخضەر بۆ یەکەم جار مانۆوڕی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
پەیوەندییە میدیاییەکانی حزب الله ئەو ئیدیعایانەیان ڕەتکردەوە کە لە باڵەخانە مەدەنییەکاندا چەکی بزووتنەوەکە هەن و لەنێویاندا بینای تەلەفزیۆنی ئەلسیرات کە دوێنێ لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومانکرابوو.
لە شاری بانگکۆکی پایتەختی وڵاتی تایلەند پاسێکی هەڵگری ٤٤ قوتابیی و مامۆستا گری گرت و لانیکەم ٢٠ کەس مردن.